ڕاستەوخۆ

شەیبانی: هەسەدە هاوبەشی ئێمه‌ن و وەک دوژمن سەیریان ناکەین

reset font size increase font size

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ده‌ڵێت، ئێمە وەک دوژمن سەیری هەسەدە ناکەین، ئه‌وان هاوبه‌شی ئێمه‌ن و هەردوولا لەپێناو یەگرتوویی نەتەوەیی کاردەکەین.

لە چوارچێوەی کۆنفرانسی میونشندا و له‌ باره‌ی کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای ڕۆژاڤای کوردستان و وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وتاڵان، ئەسعەد شه‌یبانی ڕایگەیاند، ئێمە وەک دوژمن مامەڵە لەگەڵ هەسەدەدا ناکەین، لە ئێستادا هاوبەشین، ئەم هاوبەشییەی ئێمە و هەسەدە مێژووییە و لە پێناو داهاتووی وڵاتەکەماندایە، ئەم یەکگرتنەی نێوان هەسەدە و حکومەت بۆ بەرژەوەندی گەلەکەمانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە خاوەن ئیرادەیەکی هاوبەشین بە تایبەت لە شەڕی دژ بە داعش و بنیادنانی داهاتوویەکی هاوبەش لە سوریادا.

وتیشی: دەستوری نوێ گەرەنتی مافی گەلی کورد و هەموو گەلانی سوریا دەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.