شەڕ و ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەری لەسەر وڵاتانی ئاسیا هەبووە و وڵاتان لە بەرامبەر ئەو ڕووداوانە ڕێوشوێنی خۆپارێزی دەگرنەبەر.
لەوبارەوە فلیپین ماوەى کارکردنی فەرمانبەرانى لە هەندێک لە وەزارەتەکانی وڵاتەکەى کەمکردەوە.
هاوکات، پاکستان ماوەی دوو هەفتەیە قوتابخانەکانی داخستووە و بەشێک لە کارمەندانی حکومەت لە ماڵەوە بەشێوەى ئۆنلاین کاردەکەن.
وڵاتى سریلانکاش هەموو ڕۆژانێکى چوارشەممەی وەک پشووی فەرمی ڕاگەیاندووە بەمەش ڕۆژانى پشووى فەرمى لە هەفتەیەکدا زیادکردووە.
سەنگافورە داوای لە دانیشتووان و بازرگانەکان کردووە کە دەست بکەن بە پاشەکەوتکردنی وزە و بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی .
چارنڤیراکوڵ سەرۆکوەزیرانی تایلەند سەرجەم وەزیرانى وڵاتەکەى ڕاسپارد گەشتە بازرگانییەکانی دەرەوەی وڵات ڕابگرن و لەبری بەرزکەرەوە لە وەزارەتەکاندا پلیکانە بەکاربهێنن .