ڕاستەوخۆ

شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

reset font size increase font size

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین ناوەڕاست و خوارووی عێراقی گرتوەتەوە و کەشناسێک پێشبینی دەکات، خۆڵبارینەکە هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.

لە بەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقی گرتوەتەوە و مەودای بینینی بۆ چەند مەترێک کەمکردووە.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی عێراق ڕێنماییەکی بڵاوکردەوە و داوایکردووە، هاوڵاتییان خۆیان بپارێزن لە چوونەدەرەوە و لە ئەگەری ناچاربوونیان بۆ چوونەدەرەوە، دەمامک بەکاربهێنن و کاتێکیش لە ماڵەوەن دەرگە و پەنجەرەی ماڵەکانیان دابخەن.

بەرگریی شارستانیی هۆشداریشی‌داوە، هاوڵاتییان تا کاتی ئاساییبوونەوەی بارودۆخەکە و زیادبوونەوەی مەودای بینین شۆفێری نەکەن.

لە بارەی گەیشتنی شەپۆلەکە و کاریگەرییەکەی لە سەر هەرێمی کوردستان، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشوهەوا بە نوچە تی ڤی ڕاگەیاند، لەمشەوەوە تا سبەینێ شەپۆلی خۆڵبارین ڕوودەکاتە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و کاریگەرییەکەی زیاتر لە سەر سنوری دهۆک و هەولێر و کەرکوک دەبێت و لە ناوچەکانی دیکە لاوازتردەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.