تا دێت کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر پێگە و دەسەڵاتی سیاسی قووڵتر دەبنەوە؛
رۆژنامەی "شەرقولئەوسەت"یش لە ڕاپۆرتێکدا هۆشداری دەدات کە ململانێی توندی ئەو دوو حیزبە، ئاماژەکانی دووئیداریی لە واقیعی هەرێمی کوردستاندا تۆختر کردووەتەوە.
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە راپۆرتەکەیدا تیشکی خستووەتە سەر بەردەوامبوونی شکستی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان. لەمبارەیەوە، سەرکردەیەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت) بە رۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە:
"هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2006ـەوە، واتە لەو کاتەوەی کە هەردوو ئیدارەکەی هەولێر و سلێمانی یەکخرانەوە، دابەشبوون و ناکۆکیی قووڵی وەک ئێستای بەخۆوە نەبینیوە، ئەم دۆخەش ئاماژەکانی جیا بوونەوە و دووئیداریی زیاتر بەرجەستە دەکات."
ل بەرامبەردا، کیفاح مەحمود، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە کە "هەر قسەیەک لەبارەی دووئیدارییەوە لە هەرێمی کوردستان، خۆکوژیی سیاسییە."
ناوبراو هۆشداریی توندیش دەدات کە ئەم پرسە کاریگەریی زۆر خراپی لەسەر سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەبێت و دامودەزگا شەرعی و یاساییەکان لاواز دەکات؛ جەختیش دەکاتەوە کە دەبێت سەرجەم ناکۆکی و کێشەکان لە ناو پەرلەمانی کوردستان و لە چوارچێوەی پرۆسەی سیاسیی هەرێمدا چارەسەر بکرێن.
ا