چوارچێوەی هەماهەنگیی ماوەی دوو رۆژ مۆڵەتی داوەتە یەكێتیو پارتی بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق یەكلایی بكەنەوە.
عەقیل ردێنی وتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر ئەو هەواڵە پشتڕاست دەكاتەوەو دەڵێت: چوارچێوەی هەمانگیی ماوەی 48 سەعاتی داوەتە پارتیو یەكێتی بۆ ئەوەی تا ڕۆژی پێنجشەممە پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق یەكلایی بكەنەوە.
دەشڵێت: لەدوای ئەو وادەیە، پێ دەچێت رۆژی شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆببێتەوەو پۆستی سەرۆك كۆمار یەكلایی بكاتەوە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: كۆبونەوە و دیداری وەفدی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگیی لە هەولێر و سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی پارتیو یەكێتی باش بوەو هەردوو حزبەكە تەئكیدیان لە كردنەوەی گرێ كوێرەی پۆستی سەرۆك كۆمارو پابەندبون بەوادە دەستورییەكان كردووەتەوە.
رۆژی دووشەممە 2ی شوبات وەفدی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگیی بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانیو بە یاوەری هادی عامریو موحسین مەندەلاوی، لە هەولێر و سلێمانی بەجیا لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی كۆبونەوە.