شاندێك كه له حزبه كوردییه‌كانی رۆژاڤای كوردستان پێك دێت سه‌ردانی دیمه‌شق ده‌كه‌ن و تاوتوێی رێككه‌وتنی نێوان هه‌سه‌ده و حكومه‌تی كاتی سوریا ده‌كه‌ن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی ئانها، لە سەردانەكه‌دا جگه له باسكردنی رێككه‌وتنه‌كه هاوكات گفتوگۆ له باره‌ی بابەتەکانی وەک، دەستبەرکردن و پاراستنی مافی کورد لە دەستوری سوریا و ئازادی و دیموکراتیکبوونی سوریا تاوتوێ بکرێت.
هه‌رچه‌نده کاتی چوونی شاندەکە بۆ شام رانەگەیەنراوە، بەڵام بڕیارە لە ماوەیەکی کورت‌دا شاندەکە بەرەو شام بەڕێ بکەوێت.
شاندی کوردی دوای کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی کورد لە 26ی نیسانی 2025 لە قامیشلۆ دامەزرا، شانده‌كه کار بۆ یەک هەڵوێستی لایەنە کوردییەکانی ڕۆژاڤای کوردستان لەسەر ئاستی سوریا و ڕۆژاڤای کوردستان ده‌کات.