ڕاستەوخۆ

شاندێکی تەندروستیی حکومەتی کاتی و یونیسێف سەردانی کۆبانێیان کرد

reset font size increase font size

شاندێکی هاوبەش لە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی کاتیی سوریا و ڕێکخراوی یونیسێف، سەردانی شاری کۆبانێیان کرد و لەلایەن ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری شارەکە و نوێنەرانی دامەزراوە تەندروستییەکانەوە پێشوازییان لێکرا.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لەم دیدارەدا باس لە دۆخی تەندروستی و مرۆیی کۆبانێ و پرسی کوتانی منداڵان کراوە.

هه‌روه‌ها تیشک خراوەتەسەر ئەوەی، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەڵمەتێکی فراوانی کوتانی منداڵان دەست پێ دەکات و تا 22ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

بەرپرسانی تەندروستی لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگی بۆ پشتیوانیکردنی دانیشتووانی ناوچەکە و باشترکردنی کەرتی تەندروستی کردەوە.

گوتیشیان، دەبێت کێشەکان چارەسەر بکرێن بۆ ئەوەی پرۆسەی تێکەڵکردن لە هەموو بوارەکاندا سەرکەوتوو بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.