ڕاستەوخۆ

شاندی یەپەژە و وەزیری بەرگریی سوریا کۆبونه‌وە

reset font size increase font size

شاندێکی فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)، دوای ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ وەزیری بەرگریی حکومەتی کاتیی سوریا لە شاری دیمەشق، گەڕانه‌وه‌ ڕۆژاڤا.

ئەم سەردانە لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەدا دێت، کە لە 29ی مانگی یەکەمی ئەمساڵ لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی کاتیی سوریادا واژۆ کراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی سەرچاوەکانی نزیک لە شاندەکە بە میدیاکانیان داوە، تەوەرەی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە تاوتوێکردنی شێوازی بەشداریکردنی هێزەکانی یەپەژە لە ناو سوپای سوریادا.

ئەندامانی شاندەکەی یه‌په‌ژه‌ بریتیبوون لە سۆزدار حاجی و ڕۆهڵات عەفرین، ئەندامانی فەرماندەیی یەپەژە و هەروەها خالسە عایێد، فەرماندەی کەتیبەی ژنانی لیوای قامیشلۆ و ڕوکەن جەمال، گوتەبێژی ڕاگەیاندنی یەپەژە.

بڕیارە لە کاتێکی نزیکدا فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ژن، ده‌ربارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە و ئەنجامی گفتوگۆکان، ڕاگەیەندراوێک بۆ ڕایگشتی بڵاوبکاتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.