سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو، ژمارەیەک، سەگئ بێلانەیان گەڕەکی تاڤگە بۆ شێڵتەری شارەوانی گواستووەتەوە، بە هاوکاری تیمەکانی پەناگەی ئاژەڵانی بیلانە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، پاش بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆکان لە کەناڵ و میدیاکان سەبارەت بە بوونی چەند سەگی بێلانە لە گەڕەکی تاڤگەی شاری سلێمانی، کە ببوونە مایەی مەترسی بۆ سەر ژیانی چەند خوێندکارێک و هاوڵاتییانی گەڕەکەکە، دەستبەجێ بە بڕیاری سەرۆکی شارەوانی تیمەکانی پەناگەی ئاژەڵی بێلانە ڕاسپردران کە بە خێرایی چارەسەری گرفتەکە بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش لە ڕۆژی ڕابردووەوە دەستکراوە بە هەڵمەتی گواستنەوەی ئاژەڵە بێلانەکان بۆ شێڵتەری شارەوانی.