ڕاستەوخۆ

بە بیانووی پێشێلکاری؛ زیندانییەکی کورد دوای 31 ساڵ مانەوە لە زیندان ئازاد ناکرێت

reset font size increase font size

دوای تەواوکردنی سزای 31 ساڵ زیندانی، دەسەڵاتدارانی تورکیا ئامادە نین ئەرهان کایا زیندانی سیاسی کورد ئازاد بکەن و ماوەی زیندانیکردنەکەیان بۆ شەش مانگی دیکە درێژکردەوە.

ئەرهان کایا، لەدایکبووی 1970ـى باکووری کوردستانە و لە 24ـى ئایاری 1995 لە ئەرزەڕووم دەستگیرکراوە، دوای تەواوکردنی 30 ساڵ سزای زیندانیکردن، پێشتر بە پاساوی پێشێلکاری لە ڕێساکانی زیندان 11 مانگ سزاکەی درێژکرابووەوە. کایا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ تونجای یوکسەلی خاڵیدا ڕایگەیاندووە، سزاکەی بۆ شەش مانگی دیکەش درێژکراوەتەوە.

لە ماوەی 31 ساڵی ڕابردوودا، کایا لە زیندانەکانی جۆری (ئێچ) لە ئەرزەڕووم، جۆری (تی) لە تەکیرداغ، ئەدرنە و بونیانی قەیسەری ماوەتەوە. دواجاریش لە 2ـى شوباتی 2025 گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ئاسایشی توندی بوردور.

هاوکات، تونجای یوکسەل، خاڵی زیندانییەکە ڕایگەیاند، داوا لە ڕای گشتی دەکەین لە بەرامبەر ئەم پێشێلکارییانەی دژ بە زیندانییە ماوە درێژەکان هەستیار بن. با ببینە دەنگی زیندانییەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.