ڕاستەوخۆ

سەندیکای پزیشکان: پزیشکان ناتوانن بە دەروونێکی ئارامەوە کار بکەن و دەبێت ژیانیان پارێزراو بێت

reset font size increase font size

گوتەبێژی سەندیکای پزیشکانی کوردستان ڕایگەیاند، دۆخەکە بە جۆرێک لێهاتووە کە پزیشکان ناتوانن بە دەروونێکی ئارامەوە ژیانی نەخۆشەکان رزگار بکەن و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ژیانی پزیشک پارێزراو بێت.

د. ئامانج وەفایی، گوتەبێژی سەندیکای پزیشکانی کوردستان، ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجی سەرەکیی پزیشکان پاراستنی ژیانی نەخۆشە، بەڵام بەهۆی هێرش و هەڕەشە بەردەوامەکانی پێش دادگاییکردن، لە ئێستادا ژیانیان لە مەترسیدایە و پارێزراو نییە.

ناوبراو یادخستەوە کە لە ساڵی 2013ـەوە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای ژمارە 26ی تایبەت بە پاراستنی پزیشکانی دەرکردووە، کە مەبەست لێی پاراستنیانە لە هەموو دەستدرێژی و داواکارییەکی نایاسایی و هۆزەکی، هەروەها هاندانی پزیشکانی کۆچکردوو بۆ گەڕانەوە بۆ نیشتمان.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.