سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، پارتی و یەکێتی لە یەکهوه نزیکن و سەهۆڵبەندانی نێوانیان تواوەتەوە.
سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەعدی پیرە، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی، گفتوگۆکان لەو بارەیەوە بەردەوامن، پارتی و یەکێتی لە یەکدی نزیکن و لە ئێستادا پەیوەندییەکی باشیان هەیە، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ هەوڵەکان بەرەو ڕێککەوتنی کۆتایی.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەستێت به نزیككردنهوهی لایەنەکان و کۆیانبکاتەوە بۆ ئامادەکاری بەرانبەر هەر ئەگەرێک.
سەعدی پیرە ڕوونیکردەوە، تاوەکو ئێستا پرسی سهرۆككۆمار یهكلانهكراوهتهوه و نەخراوەتە نێو کارنامەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەبارەوە بدرێت.