ڕاستەوخۆ

سەرۆکی کۆڕبەندی ئابوریی جیهانیی بەهۆی دۆسیەی ئیپستینەوە دەستی لەکار کێشایەوە

reset font size increase font size

دوای ئەوەی دووبارە پێداچونەوە بە پەیوەندی بۆرگ برێندێ، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆڕبەندی ئابوریی نێودەوڵەتی لەگەڵ جێفری ئێپستیندا کرا، ناوبراو دەستی لەکار کێشایەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی فایلەکانی ئیپستین، کۆڕبەندی ئابوریی جیهانیی بڕیاریدا پێداچونەوەیەکی بێلایەنانە بکرێت بە پەیوەندی نێوان سەرۆکەکەی و ئیپستیندا.

برێندێ دانی بەوەدا ناوە، لە ماوەی ساڵانی 2018 بۆ 2019، سێ جار لەگەڵ ئیپستین نانی خواردووە و بە ئیمەیل و نامەش پەیوەندی پێوە کردووە، بەڵام بەهیچ جۆرێک ئاگاداری چالاکییە تاوانکارییەکانی نەبووە.

هەرچەندە کۆڕبەندەکە ڕایگەیاند، پێداچونەوەکە هیچ گومانێکی نوێی دروست نەکردووە بەراورد بەوەی پێشتر ئاشکرا کرابوو، بەڵام ئەمڕۆ پێنج شەممە بۆرگ برێندێ سەرۆکی کۆڕبەندەکە ئاشکرایکرد، بڕیاریداوە دوای هەشت ساڵ بەردەوامبوون، دەستبەرداری پۆستەکەی ببێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.