سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا داوای ڕاگرتنی شه‌ڕ و كۆتایهاتنی ئاڵۆزییه‌كانیان كرد.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له تۆم بێریندسن، وەزیری دەرەوەی هۆڵەنداوە پێگەیشتووه، هه‌ردولا تاوتوێی دۆخی ناوچەکەیان کردووه و هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی، هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ راگرتنی شەڕ و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشە و ناکۆکییەکان.
هه‌روه‌ها باسیان له لێکەوتە مەترسیدارەکانی شەڕ لەسەر ئارامی و سەقامگیری و دۆخى ئابوورى له ناوچەکە و جیهان كردووه، هه‌روه‌ها وەزیری دەرەوەی هۆڵەند، نیگەرانیی وڵاتەکەی و یەکێتیی ئەوروپای لە ئەگەری فراوانبوونی زیاتری شەڕ و ململانێکان و لێكه‌وته‌كانى دەربڕی.
هه‌ر به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپاتکردوه‌تەوە، هاوكات گرنگیی دوورخستنەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان لە شەڕ و پەیوەندی و هاریکاریی هاوبەشیان لەگەڵ هۆڵەندا، تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی هه‌ردولا بووه.