ڕاستەوخۆ

سەرۆکی لوبنان: دەبێت ئیسرائیل هێرشەکانی سەر وڵاته‌كه‌مان ڕابگرێت

reset font size increase font size

لوبنان لەگەڵ به‌شێك له‌ وڵاتان لە پەیوەندیدایه‌ بۆ فشارخستنە سەر ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.

جۆزێف عەون سەرۆکی لوبنان ڕایگەیاند، لەگەڵ وڵاتانی دۆست و ناوچەکە لە پەیوەندیدان بە مەبەستی فشارخستنە سەر ئیسرائیل لە ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆسەر خاکی لوبنان.

ئاماژەی بەوەشکردووه‌، دانوستان سازش نییە و دیپلۆماسییەتیش ڕادەستبوون نییە، خەڵکانی مه‌ده‌نی لوبنان بەلای ئەوانەوە هێڵی سورن و هەرکەسێک هەوڵی تێکدانی بدات خزمەت بە ئیسرائیل دەکات.

لە بارەی ئەو کەسانەشی بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی لوبنانەوە ئاوارەبوون گوتی، کاردەکەن بۆ گرنگیدان بە ئاوارەکان و دەستەبەرکردنی پەناگەی گونجاو بۆیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.