ڕاستەوخۆ

سەرۆکی لوبنان: بۆردوومانەکانی ئیسرائیل پەیامێکی ڕوونی پڕۆسەی دانوستانە لەگەڵ تەلئەبیب

reset font size increase font size

جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان، لەبارەی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر باشووری وڵاتەکەی ڕایگەیاند کە ئەو بۆردوومانانە پەیامێکی ڕوونی پڕۆسەی دانوستاندن لەگەڵ تەلئەبیب پێک دەهێنن و سەرکۆنەی پێشێلکردنی بەردوامی یاسا نێودەوڵەتییەکانی کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی لوبنان، لە ئەنجامی بۆردوومانی چڕی بەیانی ئەمڕۆی سوپای ئیسرائیل بۆسەر سێ ناوچە لە باشووری لوبنان، حەوت کەس گیانیان لەدەست داوە.

ئاماژە بەوەش کراوە کە ئەم هێرشانە پێشێلکاریی ڕێککەوتنی چوارچێوە و هەوڵەکانی واشنتنن بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.