ڕاستەوخۆ

سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی: بەردەوامیی پڕۆسەی چارەسەریی لەژێر هەڕەشەدایە

reset font size increase font size

گوڵستان کڵچ کۆچیغیت ڕایگەیاند، هەموارنەکردنەوەی یاساکان هەڕەشەیەکی جددیی لە سەر بەردەوامیی پڕۆسەی چارەسەریی دروستکردووەو بووەتە هۆی بێ متمانەیی کۆمەڵگە بە پرۆسەکە.

گوڵستان کڵچ کۆچ یغیت، سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ژن نیوز ڕایگەیاند، "هەموومان دەزانین پێویستە هەنگاوە نوێیەکانی پڕۆسەی چارەسەریی چی بێت و دەشزانین ئەگەر مادەی شەشەم و حەوتەمی ڕەشنووسی کۆمیسیۆن بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، پڕۆسەکە گەشەسەندنێکی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت".

ناوبراو، کردەوەکانی حکومەتی تورکیای وەک هۆکاری قوڵبوونەوەی بێ متمانەیی کۆمەڵگە بە پڕۆسەی چارەسەریی ناوبرد و ئاماژەی بەوەکرد، حکومەت تەنها لە چوارچێوەی چەکدانانی پەکەکە لە پڕۆسەکە دەڕوانێت، لە کاتێکدا پرسی کورد پرسێکی فرە ڕەهەندە و پێویستە بە شێوەیەکی دیموکراتیک چارەسەر بکرێت.

هەروەها گوتی، تا ئێستادا هیچ یاسایەک لە بارەی ئەو پرۆسە پەسەند نەکراوە. ڕاشیگەیاند، حکومەت دەیەوێت پڕۆسەکە بە بێ‌هەموارکردنەوەی یاسا بەردەوام بێت و ئەمەش جێگەی قبوڵ نییە چون دەبێتە هەڕەشەیەکی جددیی لە سەر بەردەوامیی پڕۆسەکە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.