غوڵام حوسێن ئەژەیی ڕایگەیاند: پێویستە بڕیاری بەپەلەمان هەبێت سەبارەت بە کەیسی خۆپیشاندانەکانی کانوونی یەکەمی ئێران و هەرچی زووە ئەو بڕیارانەی دەرکراون جێبەجێ بکرێن.
دەشڵێت: هاوکات پێویستە بڕیاری بەپەلەمان هەبێت سەبارەت کەیسەکانی سیخوڕی، هەڕەشەکانی سەر ئەمنی ناوخۆی وڵات، کارکردن و هاوکاریکردنی دوژمن، نابێت گەلی ئێران وابزانن کارەکانیان بێ سزا دەمێنێتەوە، تەنانەت ئەگەر وڵات لە بارودۆخی جەنگیشدا بێت ئێمە بەردەوامدەبین لە کارەکانی خۆمان و دەرگای دادگا و دەزگاکانمان هەمیشە کراوە دەبێت.
ئەم قسانەی ئەژەیی دوای ئەوەدێت، دەزگای دادوەری ئێران، هەرجۆرە گردبوونەوە و ناڕەزایەتییەکی خەڵکی وەک کردەوەی تێکدەرانە و هاوکاری دوژمن پێناسە کرد و ڕایگەیاند ئەو کەسانە سزا دەدرێن.