سەرۆکی بەرزیل رایگەیاند، نیکۆلاس مادرۆر ئهگهر رووبەڕی دادگا بکرێتەوە، دەبێت لە وڵاتەکەی خۆی بێت نەک بە دەستوەردان و لە وڵاتێکی دیکەی وهك ئەمریکا دادگای بكرێت، دەبێت ئەو بابەتەش بۆ خەڵکی ڤەنزوێلا بەجێ بهێڵدرێت.
لویز لولا داسیلڤا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئیندیە تودەی لەبارەی دەستبەسەرکردنی مادرۆوە گوتی، ناتوانین قبوڵی بکەین کە سەرۆکی وڵاتێک بتوانێت وڵاتێکی دیکە داگیربکات و سەرۆکەکەشی دەستبەسەر بکات.
لەبارەی دێڵسی رۆدریگۆز، سەرۆکی ڤەنزوێلا و دۆخی وڵاتەکە لولا گوتی، رۆدریگۆز لە کاری بەردەوامدایە بۆ ئازادکردنی سەدان چالاک و سیاسی وڵاتەکە، کە لە 2013 دەستگیرکراون، گرنگترین شتیش لە ئێستادا دووبارە دامەزراندنەوەی دیموکراسییە لە ڤەنزوێلا.
لە سێی مانگی یەکی ئەمساڵ ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەسەرپەرشتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نیکۆلاس مادورۆ سهرۆكی فهنزوێلا و هاوسەرەکەی لە کاراکاسی پایتەخت دەستبەرکران بۆ دادگایکردن رەوانەی نیویۆرک کران.