سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئاشكرایدهكات، ماوهی ههفتهیهكه ئاگاداری پلانی هێرشهكانی وڵاتهكهیانن بۆ سهر ئێران.
مایک جۆن لە ئێکس بڵاویكردهوه، ئێران ڕووبەڕووی لێکەوتەی کارە خراپەکانی دەبێتەوە، سەرۆک ترەمپ و ئیدارەکەی هەموو هەوڵێکیاندا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەرنامە ئەتۆمییەکان، رێگریكردن له کوشتنی هاووڵاتیانی ئەمریکی لەو وڵاتە، بەڵام بێ ئەنجام بوو.
دهشڵێ، ئێران بۆ چەندین دەیە بەردەوام بوو لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، لە هەمانکاتدا هاوکاری حەماس، حزبوڵا و گروپە تیرۆرستییەکانی دیکەی دەکرد بەبێ حسابکردن بۆ بەرژوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و بە بەرنامە هەوڵی ناسەقامگیرکردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەکردن لە ئاسایشی وڵاتانی رۆژئاوای دەدا.
جۆنسۆن راشیگهیاند، سەرەتای ئەم هەفتەیە ئاگادارکرانەوە، کە پێویستە هێرش بکرێتە سەر ئێران.