سەرۆککۆماری کوبا ڕایگەیاند، با ئەمریکا دڵنیابێت بەهیچ شێوەیەک ملکەچی هێرشەکانی نابین و خۆڕاگرییەکی بێوێنەمان دەبێت.
میگێل دایاز کانێل، سەرۆککۆماری کوبا باسی له‌وه‌ش كرد، دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی هێرشکردنە سەر وڵاته‌كه‌مان و گۆڕینی دەسەڵات و حکومەتی هەنوکەیی دەکات، پێویستە ئەمریکا ئەوە بزانێت لە ئەگەری هەر هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەمان ملکەچی خواست و سیاسەتەکانی نابین و بەرگریی لە خۆمان دەکەن.
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆككۆماری كوبا دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دێت، كاتێك له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕایگه‌یاند، بارودۆخی کوبا زۆر خراپە، بێگومان دوای ئێران سەرەی گۆڕینی حکومەتی کوبا دێت.