سەرکردەکانی عێراق، سەرەخۆشی لە گەلی ئێران دەکەن بەبۆنەی کوژرانی عەلی خامنەییەوە و داوای کۆتاییهێنان بە جەنگ و بەردەوامیدان بە دانوستانەکان دەکەن.
لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق، لە بەیاننامەیەکدا، سەرەخۆشیی لە گەلی ئێران دەکات بەبۆنەی کوژرانی خامنەییەوە و داوا دەکات، دانوستان جێی جەنگ بگرێتەوە.
هاوکات، فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لە سەرەخۆشیینامەیەکدا کە ئاڕاستەی گەلی ئێرانی کردووە، دەڵێت: خامنەیی پەیوەندیی بە کاروانی قاسم سولەیمانی، ئەبو مەهدی موهەندیس و حەسەن نەسروڵڵاوە کردووە.
هەر لە بارەی کوژرانی خامنەییەوە، عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق رایگەیاند: سەرەخۆشی لە گەلی ئێران و تەواوی موسوڵمانان دەکات و دەڵێت، "پێگەی بەرزی خامنەیی و ڕۆڵی لە سەرکردایەتیکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ هەموان ڕوون و ئاشکرا بووە".