لە دوای شەڕی ئۆکرانیاوە، ئەوروپا ترسی زیاتری لە هاوڵاتی ڕوسی هەیە و ئێستا سەربازانی ڕوسیا وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا دەیبنرێن.
سەرکردەکانی ئەڵمانیا، پۆڵەندا، ڕۆمانیا، لاتڤیا، لیتوانیا، ئیستۆنیا، فینلاند و سوید داوا لە یەکێتیی ئەوروپا دەکەن ڕێگری بکەن لە چوونە ناو ناوچەی شنگن بۆ ئەو هاووڵاتییە ڕوسیانەی کە بەشدارییان لە شەڕی ئۆکرانیادا کردووە.
لەسەر ئەم پرسە نامەیەکی تایبەت بۆ ئەنتۆنیۆ کۆستا سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا و ئورسولا ڤۆن دێر لایین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا نێردراوە.
ناوەڕۆکی نامەکە بەم شێوەیەیە: "ئەو کەسانەی وەک بەشێک لە هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی دەستدرێژکار بەشدارییان لە شەڕەکەدا کردووە، مەترسی لەسەر ئاسایشی ناوخۆ دروست دەکەن، لەوانە لەڕێگەی تاوانە گەورەکانەوە، چالاکیی تۆڕەکانی تاوانە ڕێکخراوەکان، بزووتنەوە توندڕەوەکان و چالاکییە دوژمنکارەکانی دەوڵەت وەک بەشێک لە کردەوە تێکەڵەکانی ڕوسیا".
زیاتر لە 180 هەزار تاوانباری سزادراو کە لە زیندانەکانی ڕوسیا دەرکراون و بۆ شەڕ لە ئۆکرانیا ڕەوانەی شەڕ کراون. سەرۆکی دەوڵەتان و حکومەتەکان هۆشداری دەدەن کە ژمارەی ئەو کەسانەی کە ئەزموونی شەڕکردنیان لەم دواییانەدا هەیە و دەیانەوێت گەشت بکەن بۆ دەرەوەی وڵات بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.
کۆمیسیۆنی ئەوروپا بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای کاری دەرەوەی ئەوروپا و ئەنجومەنی یەکێتیی ئەوروپا، داوا لە ڕێوشوێنە ئەگەرییەکانی سەرتاسەری یەکێتی ئەوروپا دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم مەترسییە. بۆ نموونە، سنووردارکردنی ڤیزەی ئامانجدار بۆ سەربازانی پێشوو یان ئێستای دەوڵەتی ڕوسیا، هەموارکردنەوەی یاسای ڤیزەی یەکێتیی ئەوروپا، یان ئامرازە یاساییەکانی دیکە کە ڕێگە بە ڕێبازێکی هاوئاهەنگی ئەوروپی دەدەن.