بەهۆی کەوتنە ناو گۆمێک لە کاتی کارکردندا، سێ شوان لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گیانیان لەدەستدا و تیمەکانی فریاگوزاریش بۆ دەرهێنانەوەی تەرمەکانیان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.
بەرگریی شارستانیی زاخۆ ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لە گوندی کوڵی لە شارەدێی باتێلی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕوویداوە، ئەو سێ کەسە هاوڵاتیی بە ڕەگەز عەرەب و پیاون، لە کاتی کارکردندا کەوتوونەتە ناو گۆمێکەوە.
دوای گەڕان و هەوڵەکانی تیمی فریاگوزاری و مەلەوانەکان توانراوە تەرمی هەر سێ کەسەکە دەربهێنرێت.