ڕاستەوخۆ

سێ کەس لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر قشم کوژران

reset font size increase font size

ئاژانسی هەواڵی فارس نیوزی ئێران، بە پشتبەستن بە بەرپرسانی تەندروستی، ڕایگەیاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشەکان بۆ سەر دوورگەی قشم، سێ کەس کوژراون و دوو کەسیش بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی زانکۆی هۆرموزگان بۆ زانستە پزیشکییەکان، لە هێرشەکەدا کە ماڵێکی نیشتەجێبوونی لە گەڕەکی چەتنگۆی شاری قشم کردە ئامانج، دایک و باوکی خێزانێک لەگەڵ منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان گیانیان لە دەست داوە.

هەروەها، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا دوو منداڵی تریش لە هەمان ماڵ بریندار بوون و بۆ مەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕوانەی نەخۆشخانە کراون.

لە لایەکی ترەوە، ئەحمەد نەفیسی، جێگری پارێزگاری سیاسی، ئەمنی و کاروباری کۆمەڵایەتیی هۆرموزگان، هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە پرۆسەی لابردنی پاشماوە و گەڕان لەو یەکە نیشتەجێبوونەدا کۆتایی پێ هاتووە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.