رێكخراوی سی پی تی ئه‌مریكی ده‌ڵێ، له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه تائێستا ئێران و گروپه‌كانی نزیك له‌و وڵاته، 307 هێرشی كردوه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان
بەگوێرەی نوێترین ڕاپۆرتی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی، لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، سوپای پاسداران و گروپە هاوپەیمانەکانی 307 هێرشیان بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان ئەنجامداوە، بەوهۆیەشەوە 8 کەس کوژراون و 51 کەسی دیکەش برینداربوون.
لە ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووە، زۆرینه‌ی هێرشەکان لە سنوری پارێزگای هەولێر بوون کۆی گشتییان دەگاتە 243 هێرش، دواتر پارێزگای سلێمانی بە 56 هێرش دێت، دهۆك پێنج و هه‌ڵه‌بجه‌ش سێ هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر.
ڕێکخراوەکە، لە ڕاپۆرتەکەیدا بەمشێوەیە، ئاماری هێرشەکانی پۆڵێن کردووە:
76 هێرش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ (درۆن)، 24 هێرش بە موشەک، 10 هێرش لە ڕێگەی تۆپخانەکانەوە، یه‌ك هێرش بە تەقەکردنی ڕاستەوخۆ لە گوندی قندۆڵی قەزای پشدەر.
تیمی کوردستانی عێراقی سی پی تی، بەئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی و دامەزراوە مەدەنییەکان سەرکۆنە دەکات و بە تاوانی جەنگ ناویان دەبات.