سۆنای مەنگوتای، ژنی سیاسیی کوردی زیندانی، پاش ٣١ ساڵ بەندکران لە زیندانی کاندرای پارێزگای کۆجاێلی لە تورکیا ئازاد کرا. ناوبراو لە ساڵی ١٩٩٥ بە برینداری کەوتبووە دەست سوپای تورکیا و ئەمڕۆ پاش تێپەڕاندنی سێ دەیەی پڕ لە بەرخۆدان، لەبەردەم زیندان لەلایەن نوێنەرانی دەم پارتی و کۆمەڵەی ماڵباتی زیندانییانەوە بە گەرمی پێشوازیی لێ کرا.
سۆنای مەنگوتای لە کاتی ئازادبوونیدا سڵاوی هاوڕێیانی زیندانیکراوی بە گەلی کورد گەیاند و ڕای گەیاند: "٣١ ساڵ زیندانیکردنم فیدای گەلەکەم بێت." ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە ئازادکردنی بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی زیندان بۆ ماوەی سێ مانگ دواخراوە و جەختی کردەوە کە ئەم جۆرە ڕکارانە لە ڕۆحییەتی پرۆسەی ئاشتی دوورن.
هەروەها مەنگوتای داوای کرد کە یاسای چوارچێوەی تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەبێت سەرجەم گیراوانی سیاسی و عەبدوڵڵا ئۆجالان بگرێتەوە، و پێداگریی خۆی بۆ پاراستنی مافەکانی گەلی کورد دووپات کردەوە.