ڕاستەوخۆ

سۆزان کۆیل دەبێتە یەکەم فەرماندەی ژن لە سوپای ئوسترالیا

reset font size increase font size

بۆ یەکەمجار لە مێژووی سوپای ئوسترالیادا، ژنێک وەک فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەستنیشان دەکرێت و وەزیری بەرگرییش ئەم هەنگاوە بە وەرچەرخانێکی مێژوویی ناودەبات.

سۆزان کۆیل مێژوویەکی نوێی لە وڵاتی ئوسترالیا تۆمارکرد و بووە یەکەم ژن کە سەرکردایەتی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە بکات.

ڕیچارد مارلز، وەزیری بەرگریی ئوسترالیا، لە کاتی ڕاگەیاندنی ئەم بڕیارەدا، ڕاسپاردنی کۆیلی بۆ ئەم پۆستە بە هەنگاوێکی "زۆر مێژوویی" ناوبرد. ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا ژنێک فەرماندەیی لقێکی هێزە چەکدارەکان بگرێتە دەست.

سۆزان کۆیل خاوەنی ئەزموونێکی دەوڵەمەندە و ژیانی پیشەیی لە ناو سوپادا نزیکەی 30 ساڵ دەخایەنێت. ناوبراو لە ماوەی ڕابردوودا لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان وەک دوورگەکانی سلێمان، ئەفغانستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چالاکیی سەربازیی کردووە.

کۆیل جگە لە ئەزموونی مەیدانی لە بەرەکانی جەنگدا، لە بوارە ستراتیژییەکانی سوپاشدا پۆستی گرنگ و کاریگەری هەبووە.

فەرماندە نوێیەکەی سوپای ئوسترالیا ڕایگەیاندووە، ئەزموونە درێژخایەنەکەی دەبێتە بناغەیەکی بەهێز بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەرپرسیارێتییە گەورەیەی پێی سپێردراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.