وەزارەتی دەرەوەی سویسرا بڵاویکردەوە، دوای داخستنی بەهۆی جەنگەوە وڵاتەکەمان جارێکی دیکە باڵیۆزخانەکەی لە تاران دەکاتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی سویسرا لە ئێکس بڵاویکردەوە، لەم هەفتەیەدا تیمێکمان پاش ڕاوێژکردن لەگەڵ هەریەک لە ئێران و ئەمریکا، چوونەتە تاران بە مەبەستی خویندنەوەی دۆخەکە بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەکەمان.
باسلەوەشکراوە، قۆناخ بە قۆناخ دەست بە کردنەوەی باڵیۆزخانەکەمان دەکەین و لە سەرەتاشدا کارەکانی کونسوڵگەریی و پێدانی ڤیزا کارا نابێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە 11ـی ئازاردا بەهۆی جەنگ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، سویسرا بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەکەی دا لە تاران.