سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە گەروی هرمز تەنها لەو کاتەدا دەکرێتەوە کە ئەمەریکا سەرجەم مەرجەکانی ئێران قبوڵ بکات.
لە کاتێکدا ڕاپۆرتەکان باس لە نزیکبوونەوەی ئێران و عومان دەکەن بۆ گەیشتن بە تێگەیشتنێک لەسەر گەروی هورمز و بەرپرسانی ئەمەریکا کردنەوەی ئەم ڕێڕەوە ئاوییەیان بە "نزیک" وەسف کردووە، بەڵام حوسێن محێبی، گوتەبێژی سوپای پاسداران، جەختی لەوە کردەوە کە کردنەوەی گەروی هرمز هیچ پەیوەندییەکی بە گفتوگۆکان لەگەڵ مەسقەتەوە نییە.
حوسێن محێبی بە ڕۆژنامەنوسانی گوت: "گەروی هورمز بۆ ئێمە تەنها ڕێڕەوێکی ئابووری نییە، بەڵکو توانا و دەسەڵاتێکە کە لە ڕووی جوگرافییەوە لە بەردەست کۆماری ئیسلامیدایە و دوژمن ناچارە بۆ کردنەوەی گەرووەکە مەرجەکانی ئێران قبوڵ بکات."
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە لە کاتێکدا گفتوگۆکان لەگەڵ عومان لە قۆناغی کۆتاییدان، هۆشداریی دا لە هەر نیەتێکی فێڵکردن لەو گفتوگۆیانەدا.
پێشتر باراک ڕاوید، رۆژنامەنووسی ئاکسیۆس، لە زاری دیپلۆماتکارێکی وڵاتی ناوبژیوانەوە ڕاپۆرتی دا بوو کە دانوستانکارانی ئێرانی بۆ کۆتاییهێنان بە ڕێککەوتن لەگەڵ عومان و ئەمەریکا، چاوەڕێی پەسەندکردنی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەیان دەکەن.