پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لە ماوەی 12 کاتژمێری ڕابردوودا دوو فڕۆکەی جەنگیی 35Fـی ئەمریکامان لە ئاسمانی ئێران خستووەتە خوارەوە.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی نزیک لە سوپای پاسداران لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، سوپای پاسدارانی ئێران دووەم فڕۆکەی جەنگیی جۆری 35Fـی ئەمریکامان لە ئاسمانی ناوەڕاستی ئێران تێکشکاند.
ئاماژە بەوەشکراوە، فڕۆکەکە لە ڕێگەی سیستەمی نوێی بەرگریی ئاسمانیی سوپای پاسدارانەوە کراوەتە ئامانج و لەناو براوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، فڕۆکەکە بە تەواوی تێکشکاوە و کەوتووەتە خوارەوە و دەشڵێت، لە ماوەی 12 کاتژمێری ڕابردوودا، ئەمە دووەم فڕۆکەی جەنگییە کە لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سوپاوە کراوەتە ئامانج.
ڕاشیگەیاندووە، تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەی چارەنووسی فڕۆکەوانەکە لەبەر دەستدا نییە.
