ڕاستەوخۆ

سوپای پاسداران: دەستمان بەسەر کەشتییەکی بارهەڵگری ئەمریکادا گرت

reset font size increase font size

سوپای پاسداران، دەستبەسەرداگرتنی کەشتیی بارهەڵگری ئەمریکی ڕاگەیاند، هاوکات فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا "سێنتکۆم" گەڕاندنەوەی کەشتییەکی ئێرانی ڕاگەیاند، کە دەیویست خۆی بگەیەنێتە یەکێک لە بەندەرەکانی ئەو وڵاتەکەی.

سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، کەشتی بارهەڵگری "ئێپامینۆنداس" لە نزیک دوورگەی لارک دەستی بەسەردەگیراوە و ئاماژە بەوەشکراوە، هێزەکانیان چەندینجار کەشتییەکەیان ئاگادارکردووەتەوە کە لە جووڵە بوەستێت، بەڵام کەشتییەکە بەبێ گوێدان بە ئاگاداریی هێزەکانیان بەردەوام بووە لە جووڵە.

هاوکات سێنتکۆم دەڵێت، کەشتی جەنگیی ئەمریکی "ڕافائێل پرالتا" لەچوارچێوەی گەمارۆکانی سەر گەرووی هورمز کەشتییەکی ئێرانی گەڕاندووەتەوە، کە بەنیاز بووە بەرەو یەکێک لە بەندەرەکانی ئێران بجوڵێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.