ڕاستەوخۆ

سوپای پاسداران داوا دەکات چەند ناوچەیەک لە هەرێمی کوردستان چۆڵ بکرێن

reset font size increase font size

سوپای پاسدارانی ئێران، داوا دەکات خەڵک ناوچەکانی جەژنیکان، سورداش، بنکەی هەریر، کۆیە، دێگەڵە، ناحیەی خەبات چۆڵبکات، ناوچەکانی وەک شوێنی جێگیربوونی "گرووپە چەکدارەکان" ناو بردووە.

سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بە زمانی کوردی بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت، لە دوای پەرەسەندنی ئاڵۆزییە ئەمنییەکانی ئەم دواییە، ئێران بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێکی بەپەلە داوای لە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان کرد، لە شەش ناوچەی دیاریکراو دوور بکەونەوە، کە شوێنی جێگیربوونی "گرووپە چەکدارەکانە".

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، هێزەکانی ئێران بەنیازن لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا، ئۆپراسیۆنێک دژی ئەو گرووپانە لە چەندین خاڵی جیاواز ئەنجام بدەن. لەم چوارچێوەیەدا داوا لە هاوڵاتییان دەکەین بۆ پاراستنی گیانی خۆیان لەم ناوچانە دوور بکەونەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا جەخت کراوەتەوە، مانەوە لە نزیک شوێنی جێگیربوونی ئەم "گرووپە چەکدارانە" دەکرێت گیانی مەدەنییەکان بخاتە مەترسییەوە، بۆیە داوا لە خەڵک دەکەین بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆیان، بە هیچ شێوەیەک لەو شوێنانە نزیک نەبنەوە.

 

 

 

 

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.