سوپای ئیسرائیل بڵاویكردووهتهوه، فڕۆکەكهی ڕێبەری پێشووی ئێران لە فڕۆکەخانەی مێهرئابادی تاران كراوهته ئامانج و لهناوبراوه.
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بۆ ئهوهش كردووه، ئەو فڕۆکەیەی ڕێبەری ئێران، بۆ گەشتەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەکاری دەهێنا.
دهشڵێت، ئەو فڕۆکەیە هاوکات بۆ مەبەستی سەربازیی و کڕینی چەک و جبخانە بۆ سوپای پاسداران بەکارهێنراوە.
سوپای ئیسرائیل دهڵێت، لەناوبردنی ئەو فڕۆکەیە، بە واتای کۆتاییهاتنی گەندەڵی و سەرکوتکردنە لە ئێران و یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکانی بێهێزکردنی توانا سەربازیی و لۆجستییەکانی ئهو وڵاته.
سوپای ئیسرائیل ئاشكراشی كردووه، فڕۆکەکەیان بە هاوکاریی و هەماهەنگی وڵاتانی ناوچەکە لەناوبردووە و بەردەوامدەبن لە لەناوبردنی سەرجەم ژێرخانی ئێران.