وهزیری خوێندنی باڵای ههرێمی كوردستان پیرۆزبای و سوپاس و پێزانینی ئاڕاستهی سورجهم ژنانی سهر به وهزارهتهكهی كرد.
به گوێرهی نوسراوێك ئارام محهمهد وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سوپاس و پێزانین و پیرۆزبایى ئاراستەى سەرجەم ژنانی جیهان و کوردستان بەگشتى و ژنانی کایەى ئەکادیمى کوردستان لە زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکانى کوردستان حکومى و تایبەت دەکات.
سوپاس و پێزانینەکەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کە ئاراستەى گشت ژنانی دیوانى وەزارەت و فەرمانگە گشتییەکان، گشت ژنانی زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان، ژنانی ئەنجومەنی کوردستان بۆ پسپۆریە پزیشکییەکان، خانمانى دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی کراوە.
له نوسراوهكهدا وهزیری خوێندنی باڵا، ڕۆڵى ژنانی کایەى ئەکادیمى لە مامۆستایان و فەرمانبەرانى دامەزراوەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەرز دەنرخێنێت و دەستخۆشى لە ئەرک و ماندوبونیان دەکات، کە لەسەرخستنى کارو پڕۆژەکاندا ڕۆڵى گرنگ و کاریگەر دەبینن.
