ڕاستەوخۆ

سوپاسالاری نوێ: سوپای عێراق بەهێز دەکەینەوە

reset font size increase font size

سوپاسالاری نوێی عێراق ده‌ڵێت، دووبارە سوپای عێراق بەهێز دەکەینەوە.

عەبدولئەمیر رەشید یاروڵا سوپاسالاری نوێی عێراق رایگەیاند، سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە متمانەیان پێبەخشیووە، هەموو تواناکانی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ بەهێزکردنەوەی سوپای عێراق.

وتیشی، پابەندبوونم نوێ دەکەمەوە بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن بە پەرۆشەوە لەگەڵ هەموو ئۆرگانەکانی یاسادانان.

سوپاسالاری نوێی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ وەزارەتی بەرگری و سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق و هەمو دامودەزگا ئەمنییەکان کاردەکەن بۆ بەهێزکردنی تواناکانی سوپای عێراق و پەرەپێدانی سیستمە سەربازی و شەڕکەرەکانی.

دوێنێ پەرلەمانی عێراق كۆبوه‌وه‌ و دەنگی لەسەر دیاریكردنی عەبدولئەمیر یاروڵا وەک سوپاسالاری عێراقدا، ئەوەش ناڕەزایەتی كوردی لێكەوتەوە، چونكه‌ ئه‌و پۆسته‌ له‌ دوای ساڵی 2003ه‌وه‌ پشكی كورد بووه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.