ڕاستەوخۆ

سووریا سەردانی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بۆ باشووری وڵاتەکە بە "نایاسایی" دەناسێنێت و سەرکۆنەی دەکات

reset font size increase font size

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕۆژی سێشەممە (25ـی ئابی 2026) سەردانی ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیلی بۆ شاخی هێرمۆن (جەبەل ئەلشێخ) لە پارێزگای قوونەیتەرە بە "نایاسایی" و پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی خاکی وڵاتەکەی ناو برد و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەڵوێستی هەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتدا هاتووە کە ئەم کردەوە دوژمنکارییانە پێشێلکارییەکی ڕوونی یاسای نێودەوڵەتی، پەیڕەوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێککەوتنی جیاکردنەوەی هێزەکانی ساڵی 1974ـەن، و سووریا داوا دەکات هێزەکانی ئیسرائیل دەستبەجێ و بە تەواوی لەو ناوچانە بکشێنەوە کە تێیدا پێشڕەوییان کردووە.

لای خۆیەوە، ئیسرائیل کاتز لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ ناوچە داگیرکراوەکان هۆشداری دایە سەرۆکی سووریا و ڕایگەیاند کە هێزەکانیان لە ناوچەکە دەمێننەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.