ڕاستەوخۆ

سوریا هێزێكی زۆر ڕەوانەی سنوری عێراق دەکات

reset font size increase font size

وەزارەتی بەرگریی سوریا هێزێکی زۆری سەربازی و کەرەستەی قورسی ڕەوانەی ناوچە سنوورییەکانی نێوان سوریا و عێراق کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە سەرچاوەیەکی سەربازی لە وەزارەتی بەرگری لە دێرەزور بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، هێزەکانیان بەیانی ئەمڕۆ گەیشتوونەتە سنوور و لە چەند خاڵ و بنکەیەکی گرنگ لە ناوچەی هەری و دەوروبەری جێگیرکراون.

ئەوه‌ سێیەمین کاروانی سەربازیی سوریایه‌‌ کە لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل دژ بە ئێران ڕەوانەی سنورەکانی عێراق کرابێت.

سەرچاوەکەی وەزیری بەرگری سوریا ئاشکرایکردووە، هێزەکان توانیویانە ژمارەیەک لە ئەندامی شانەکانی سەر بە حەشدی شەعبی و ئێران لە ناوچەکانی سوریا دەستگیر بکەن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆش، هێزەکانی ئەمریکا بەرپەرچی هێرشێکی چڕی درۆنییان دایەوە کە بنکەی (قەسەرەک)یان لە گوندی تەل تەمر لە باکوری حەسەکە کردبووە ئامانج، سیپان حه‌مۆ یاریدەدەری وەزیری بەرگری سوریا ڕایگه‌یاند، هێرشه‌كان له‌ عێراقه‌وه‌ و ڕێگه‌ی درۆنه‌وه‌ ئه‌نجامدراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.