فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ناسراو به سێنتكۆم رایگهیاند، لە دوو ڕۆژی جهنگدا لهگهڵ ئێران، سێ ئەندامی هێزەکانیان لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکدا کوژراون و پێنجی دیکە بریندار بوون.
سێنتکۆم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانیان ژمارەیەکی دیکە لە سەربازەکانیان تووشی برینی سووک بوون بەهۆی بەرکەوتنی پارچە تەقەمەنی.
سێنتکۆم جەختی لەوە کردووەتەوە، ئۆپراسیۆنە جەنگییە گەورەکەیان بەردەوامە و هەوڵەکانی وەڵامدانەوەیان درێژەی هەیه.
له بهیانی دوێنێوه، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد، لە بەرامبەردا ئێران هەرزوو وەڵامی ئەو هێرشانەی دایەوە و وێڕای ئاراستەکردنی ژمارەیەک موشەک بۆ ئیسرائیل، چەندین بنکە و بارەگا سەربازییەکانی ئەمریکای لە وڵاتانی ناوچەکە کردە ئامانج.