ڕاستەوخۆ

سودانی و محه‌مه‌د بن سه‌لمان داوای كۆتایهاتنی جه‌نگ ده‌كه‌ن

reset font size increase font size

سه‌رۆكوه‌زیرنی عێراق و شازاده‌ی جێنشینی سعودییه‌ داواده‌كه‌ن جه‌نگ كۆتایی بێت و ڕێگه‌ چاره‌ی ئاشتی بۆ ڕاگرتنی ئاڵۆزییه‌كان بدۆزرێته‌وه‌.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ شازادە محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز، جێنشینی سعودیە ئەنجامداوە و جەختیکردەوە، عێراق پەرۆشە بۆ خستنەگەڕی هەموو هەوڵەکان لە پێناو کۆتاییهێنان بە جەنگ.

ده‌شڵێ، لە پەیوەندییەکەدا، پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێکراون و جەخت لەسەر گرنگیی کارکردن و هەماهەنگیی هاوبەش، بۆ ڕاگرتنی جەنگ و دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە کراوه‌ته‌وه‌.

بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، سودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، عێراق پەرۆشە بۆ خستنەگەڕی هەموو هەوڵەکان لە پێناو کۆتاییهێنان بە جەنگ، هه‌روه‌ها وه‌ك چۆن عێراق بە ئامانجگرتنی خاکەکەی ڕەتدەکاتەوە، هاوكات ئەوەش ڕەتدەکاتەوە ببێتە بنکەیەک بۆ بە ئامانجگرتنی وڵاتی دیکە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.