رێبه‌ری ره‌وتی نیشتمانیی شیعه له قسه‌كانی مایك هوكابی باڵیۆزی ئه‌مریكا له ئیسرائیل نیگه‌رانه و به پێویستی ده‌زانێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی رووبه‌ڕووی قسه‌كانی بووه‌ستنه‌وه.
موقته‌دا سه‌در له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، قسه‌كانی مایك هوكابی باڵیۆزی ئه‌مریكا له ئیسرائیل، سه‌یر و سه‌مه‌ره و نا به‌جێیه، هیچكاتێك بێ باوه‌ڕ و لاده‌ر له دین كاری له‌سه‌ر بنه‌ما و به‌ها ئاسمانیه‌كان نه‌كردووه، تا ئێستا مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكات و باس له جێبه‌جێكردنیان بكات.
سه‌در داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی و وڵاتانی ئیسلامیی ده‌كات، رێگریی بكه‌ن له قسه‌كانی باڵیۆزی ئه‌مریكا له ئیسرائیل و سنوورێكی بۆ دابنێنن، هاوكات داوای كۆده‌نگیه‌كی جدیی سیاسی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌كات دژی ئه‌و جۆره لێدوان و هه‌ڵوێستانه.
مایك هوكابی باڵیۆزی ئه‌مریكا له ئیسرائیل له میانی دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنی وتی، له‌سه‌ر بنه‌مای ئاینی ته‌ورات، ئیسرائیل مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاستدا له رووباری نیله وه بۆ رووباری فورات.