بڕیارە سبەینێ ڕۆژی شەممە، وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ئەنجام بدەن بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا چەند بژاردەیەک تاوتوێ دەکرێن، وەک دواخستنی تاقیکردنەوەکانی وزاریی پۆلی 12 و تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان.
هەروەها ئەگەری کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن، لابردنی پشووی ڕۆژانی شەممە، یان پەنابردن بۆ خوێندنی ئۆنلاین و درێژکردنەوەی پشووەکان لەبەردەم گفتوگۆدان.
بژاردەی کۆتاییش، بریتییە لە دەستپێکردنەوەی دەوامی ئاسایی لە ناوەندەکانی خوێندن.
پێشتر، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەریمی کوردستان ڕایگەیاند، "ڕۆژی شەممە 28ـی ئازاری 2026 لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بڕیارێکی هاوبەش لەبارەی پرۆسەی خوێندن بدەن، سەلامەتیی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران لە هەموو شتێک گرنگترە".