سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، سبه‌ی دووشه‌ممه شاندی دانوستانكاری وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌گه‌نه پاكستان.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له پۆستێكیدا له تروس سۆشیال ئاشكرایكرد، شاندی ئه‌مریكا له‌م گه‌ڕه‌ی دانوستان و گفتوگۆكاندا پێشنیازێكی دادپه‌روه‌رانه و باش ده‌خه‌نه به‌رده‌ست ئێرانیه‌كان و هیوادارین قبوڵی بكه‌ن.
گوتیشی، نه‌رمی زیاتر به‌رانبه‌ر ئێران نانوێنین و ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره پێشنیازی ئاشتی قبوڵ نه‌كه‌ن، ته‌واوی ژێرخان و سه‌رخانی ئه‌و وڵاته وێران ده‌كه‌ین.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌م گه‌ڕه‌ی دانوستان، به‌خۆشی بێت یان ناخۆشیی ده‌گه‌ینه ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌كان.
هاوكات عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش به ته‌له‌فۆن به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستانی ڕاگه‌یاند، سبه‌ی له ئیسلام ئاباد ئاماده ده‌بن بۆ به‌شدارییكردن له‌گه‌ڕی دووه‌می دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان.