ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی سوریا، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سوریا بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی ئەمنی و بەرگریی ناوچەکە.
سەرچاوەیەکی سوریش بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، شەرع و زێلێنسکی زیاتر جەخت لەسەر پرسە ئەمنییەکانی ناوچەکە دەکەنەوە، بەتایبەت ئەو دۆخە ئەمنییە نوێیەی ئێستا لە ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.
دوێنێ شەممە 4ـی نیسانی 2026، زێلێنسکی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەوە و پرسی کۆتاییهێنان بە جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا و بارودۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد، هەر دوێنێ شەو، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا ئەنجامداوە بۆ هەمان مەبەست.