ڕاستەوخۆ

زێلێنسکی بۆ تاوتوێکردنی بابەتی درۆن و گەڕانەوەی گەنجانی ئۆکرانیا لە ئەڵمانیایە

reset font size increase font size

فریدریش مێرتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، لە بەرلین پێشوازی لە ڤلادیمر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا و شاندێکی حکومەتەکەی کرد بۆ ئەنجامدانی یەکەم کۆبوونەوەی فراوانی نێوان هەردوو حکومەت لە دوو دەیەی ڕابردوودا.

لەم دیدارەدا مێرتز جەختی کردەوە کە کارکردن بۆ دۆخی ئۆکرانیا لە پێشینەی کارەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەڵمانیایە، بەتایبەت دوای ئەوەی بەرلین بووەتە گەورەترین پشتیوانی سەربازیی کیێڤ لە دوای کشانەوەی هاوکارییەکانی ئەمریکا لە ساڵی ڕابردووەوە.

هاوکات، جگە لە واژۆکردنی ڕێککەوتنامە لە بواری پیشەسازیی سەربازی و درۆن، یەکێک لە بابەتە هەستیارەکانی نێوان هەردوو لا پرسی گەڕاندنەوەی ئەو گەنجە ئۆکرانییانە بوو کە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 25 ساڵدایە و وەک پەنابەر لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بوون، کە مێرتز نیگەرانی خۆی لە زیادبوونی ژمارەیان دەربڕی و داوای کرد بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان بۆ پڕکردنەوەی ڕیزەکانی سوپای ئۆکرانیا.

 لە لایەکی دیکەشەوە ئەڵمانیا ئاشکرای کردووە، کە هەوڵەکانی چڕ کردووەتەوە بۆ تەرخانکردنی بڕی 90 ملیار یۆرۆ وەک قەرزی یەکێتی ئەوروپا بۆ ئۆکرانیا کە چاوەڕوان دەکرێت لە ناوەڕاستی مانگی پێنجی داهاتوودا پەسەند بکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.