كه‌شتییه‌كی بازرگانیی له نزیك كه‌ناراوه‌كانی عوممان هێرشیكرایه سه‌ر، به‌وهۆیه‌وه ئاگری گرت.
به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، كه‌شتییه‌كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه به دوو موشه‌ك پێكراوه و ئاگری گرتووه، تیمی كه‌شتیوانیی كه‌شتییه‌كه‌ش داوای یارمه‌تیی و به‌هاناوه‌چونیان كردووه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، ئێواره‌ی دوێنێ سوپای ئه‌مریكا گه‌مارۆی توندی خسته سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران و جموجۆڵی كه‌شتیوانیی به ئاراسته‌ی ئه‌و وڵاته.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئێران زیاتر له 90%ـى ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌كانی پشتبه به‌نده‌ركانی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر كه‌نداو ده‌به‌ستێت و داهاته‌كه‌شی ساڵانه 110 ملیار دۆلاره.
ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌نده‌ركانی ئێران، ڕۆژانه زیانی زیاتر له 400 ملیۆن دۆلار له خه‌زێنه‌ی گشتیی ئێران ده‌دات.