بەهۆى داخستنى گەرووى هورمزەوە سهدان کەشتی بازرگانی گیریان خواردووە و بههۆی نهبوونی مۆڵهتی دهرچوونهوه ناتوانن هاتوچۆ بکەن.
ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز بە پشتبەستن بە ئامارى کەشتیوانی سەبارەت بە ژمارەى ئەو کەشتیانەى لە گەرووى هورمز گیریان خواردووە، بڵاویكردهوه، بەهۆى داخستنى گەرووى هورمزەوە زیاتر لە 600 کەشتی بازرگانی گیریان خواردووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێران ڕێگە بەو کەشتیانە نادات، کە پێشتر مۆڵەتیان لە دەسەڵاتدارانى تارانەوە وەرنەگرتووە، بۆیە هاتوچۆى کەشتیوانى لە گەرووی هورموز سنوردارە.
دواى دەستپێکردنى شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، تاران وەک کارتێکى گوشار گەروى هورمزى داخست، کە 20%ـى نەوتى جیهان لەو گەروەوە هاتوچۆ دەکات.