ڕاستەوخۆ

زانکۆی کۆبانێ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەخشییە زیاتر لە 60 خوێندکار

زانکۆی کۆبانێ لە ئاهەنگێکدا بڕوانامەی بە سەر زیاتر لە 60 خوێندکاری بەشەکانی زمان و ئەدەبی کوردی، ئەدەبی ئینگلیزی و کۆلێژی یاسادا دابەش کرد.

reset font size increase font size

زانکۆی کۆبانێ بۆ ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی یەکەمین خولی بەکالۆریۆس بۆ ساڵانی 2025 و 2026، لەژێر دروشمی "زانین خۆبوونە، خۆبوون هەبوونە" مەراسیمێکی بەرفراوانی ڕێکخست. 

خوێندکارە دەرچووەکان کە ژمارەیان زیاتر لە 60 کەس بوو، پێش دەستپێکردنی ئاهەنگەکە سەردانی مەزارگەی شەهید دیجلەیان کرد و سەرکەوتنەکەیان پێشکەش بە گیانی شەهیدان کرد و چەپکەگوڵیان لە سەر مزارەکان دانا.

لە هۆڵی زانکۆ و بە ئامادەبوونی مامۆستایان، خوێندکاران و بنەماڵەکانیان، مەراسیمی دابەشکردنی بڕوانامەکان بەڕێوەچوو.

شەرڤان مسلم، هاوسەرۆکی زانکۆی کۆبانێ ڕایگەیاند، "پێش دوو ساڵ ئەم دەرفەتەمان بۆ ئەو کەسانە ڕەخساند کە لە خوێندن بێبەش ببوون، تاوەکو ئەو کەسانەی لە دامەزراوەکانی بەڕێوەبەریی خۆسەردا کار دەکەن بتوانن خوێندنەکەیان تەواو بکەن". پیرۆزبایی خۆشی ئاراستەی خوێندکاران و خێزانەکانیان کرد.

لای خۆشیەوە، سۆزان قاسم، بەڕێوەبەری کۆلێژی ئەدەبیات جەختی لە سەر پێشکەوتنی ئاستی زانستی کردەوە و گوتی، "شاری کۆبانێ هەمیشە شایستەی سەرکەوتنە، چونکە لە سەرەتای شۆڕشەوە تا ئەمڕۆ لە ناو بەرخۆدان و تێکۆشاندایە".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.