رێوەبەریی کۆبانێ راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەی حەلەبدا نوێنەرایەتیی حکومەتی کاتیی سوریا، کۆمەڵێک بەڵێنی بە ئێمە دابوو، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکیان بۆ جێبهجێكردنیان نەناوە.
راگەیاندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، لەگەڵ پێدانی بەڵێن لەلایەن حکومەتی کاتییەوە تا ئێستا هیچکام لە بەڵێنەکان جێبەجێنەکراون و هەنگاوی پێویست هەڵنەگیراوە، بەتایبەتی کشانەوەی هێزە سەربازییەکان لە ناوچەی چەلەبی و هەڵگرتنی گەمارۆی سەر شاری کۆبانی.
رێوەبەریی کۆبانێ رایگەیاندووە، بە گوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریا دیموکراتیک (هەسەدە) و حکومەتی کاتیی لە سوریا، یەکەم هەنگاو لە ناوچەی شێخلەر نرا و پرۆسەی رێككهوتن لەنێوان هێزەکانی ئاسایش لەو ناوچە ئەنجام درا.
ئهوهشهاتووە، بۆ چارەسەریی کێشەی هاووڵاتییان و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێد و ماڵی خۆیان، کۆبوونەوەیەک لەنێوان رێوەبەریی کۆبانێ و جێگری پارێزگاری حەلەب بەڕێوەچوو، له حهلهبیش كۆبوونهوه له نێوان ههردوولا ئهنجامدرا و چهندین بهڵێنمان پێدرا، بهڵام جێبهجێ نهكران.