ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، حکومەتی ئێران بۆ کڕینی موشەکی کروزی دژە کەشتی، لە رێککەوتنێکی گەورە لەگەڵ حکومەتی چین نزیک بووەتەوە.
بە گوێرەی راپۆرتەکە، تاران دەیەوێت موشەکی پێشکەوتوی چینی لە جۆری (CM-302) بەدەست بهێنێت، موشەکەکە خێراییەکی زۆری هەیە و توانای فڕینی لە بەرزایی کەمدا هەیە، مەودای بڕینەکەی دەگاتە نزیکەی 290 کیلۆمەتر.
رۆیتەرز ئاماژەی بەوە کردوە، دانوستانەکانی نێوان ئێران و چین بۆ ئەم رێککەوتنە، ماوەی دوو ساڵە بەردەوامە، بەڵام دوای شەڕی 12 رۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل، پرۆسەی گفتوگۆکان خێراتر بووە و شاندی باڵای سەربازیی ئێران بۆ ئەو مەبەستە سەردانی پەکینیان کردووە.